خەڵاتێکی تری ئاشتی بۆ فەتحوڵا گولەن

خەڵاتێکی تری ئاشتی بۆ فەتحوڵا گولەن

بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن کە مانگی پێشوو خەڵاتی بەناوبانگی مانهایی کۆریای باشوری بۆ ئاشتی وەرگرت، دووبارە لە فلیپینەوە خەڵاتێکی تری بۆ ئاشتی پێ دەگات. بە هاوکاری هەریەک لە ژووری بازرگانی و قوتابخانەکان و سەرۆکایەتی سوپاسالاری فلیپین، لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی گۆشتی قوربانیدا لە شاری مانیلا بەهۆی کۆمەکی کردنی بۆ ئاشتی جیهانی و خۆشەویستی، خەڵاتی تایبەتی ئاشتی درایە بەڕێز فەتحوڵا گولەن. هەروەها سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ ئەوەی خستە ڕوو کە منەتباری بەڕێز گولەن و بزاوتی خزمەتن.

سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ بەهۆی چالاکییە خێرخوازییەکانی بزاوتی خزمەت و کۆمەکییەکانیان بۆ ئاشتی جیهانی، خەڵاتی تایبەتی بەخشییە بەڕێز گولەن.

٦٠٠ کۆبۆنی گۆشتی قوربانی

ئەم ئاهەنگە کە ئەمساڵ دووەمینی سازدرا، لە سەرۆکایەتی فەرماندەی یەکی سوپا بەڕێوەچوو کە تێیدا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی پلەدار و رێژەیەکی زۆر میوان لە تورکیاوە ئامادەی مەراسیمەکە بوون. سوپاسالاری فلیپین جەنەڕاڵ لیۆناردۆ ب. گوێرێرۆ بەم شێوەیە لە هەستەکانی خۆی دوا و وتی:

"خۆمان بە منتەباری پڕۆگرامی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی دەزانین کە بە سپۆنسەری بازرگانانی تورکیا ڕێکخراوە. دەمەوێت زۆر سوپاسی بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن بکەم کە لە ڕێکخستنی ئەم پڕۆگرامەدا دەست پێشخەربووە. بەڕێز مامۆستا فەتحوڵا گولەن بە پێشەنگی کردنی بۆ بزاوتێکی لەم جۆرە بە تەنها نموونەی سەخاوەت و حەزکردن بە هاریکاری بۆ ئێمە ناخاتە پێشچاو بەڵکو لە هەمان کاتدا دەشبێتە دەستپێکی لێک تێگەیشتنی تاکی هەردوو وڵات لە یەکدی."

لە دوابەدوای وتەکاندا لێپرسراوان لە تورکیاوە ٦٠٠ کۆبۆنی گۆشتی قوربانییان پێشکەشی بەرپرسە فلیپینییەکان کرد. ئەم کۆبۆنانەش دەگەیەنرێتە دەستی هەژاران لەسەرانسەری فلیپیندا.

Pin It
  • Created on .
© 2024 وێب سایتى فتح لله‌ گوله‌ن.. هەموو مافەکانى پارێزراوە.
هه‌موو مافێكى ئه‌م ماڵپه‌ره‌ پارێزراوه‌. سایتى ڕه‌سمى مامۆستا فه‌تحوڵا گوله‌نه‌.